دیجیتاڵ میدیای سپێده
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یهنس ستۆڵتنبێرگ بە پێویستی دەزانێت ناتۆ و هاوپەیمانەکانی زیاتر و خێراتر هاوکاری ئۆکرانیا بکەن.
یهنس ستۆڵتنبێرگ دوای پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتهر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە داوه، لەگەڵ زێلێنسکی تاوتوێی هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراینا کردووە و نووسیویەتی "هاوکاریی زیاتر و خێراتری ناتۆ و هاوپەیمانەکانی بۆ ئۆکرانیا ئێجگار گرنگە".
سکرتێری گشتیی ناتۆ هەروەها ئاماژەی بەوە داوە لەبارەی گرنگی پابەندبوونی تەواو بە رێککەوتنی رەوانەکردنی یەکەمین کەشتی هەڵگرتنی دانەوێڵە لە بەندەری ئۆدێسا لە ئۆکرانیاوه دواون.