عێراق.. زیاتر له‌دووملیۆن بێكار تۆماركراوه‌و60 هه‌زار بێكاریش قه‌رزی پێدراوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئاماری بێكارى له‌ وڵات رشاده‌گه‌یه‌نێت و به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ش زیاتر له‌دووملیۆن كه‌س وه‌ك بێكار تۆماركراون.

به‌گوێره‌ى ئاژانسی هه‌واڵی عێڕاقی، ڕائد جبار باهز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارو ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌وه‌زاره‌تى كارى عێراق ڕاگه‌یاندوه‌: وه‌زاره‌ت چاوه‌ڕوانی ڕووپێوی بازاڕی كاركرنی كرد بۆ ئاماده‌كردنی ستڕایژیه‌تێكی نیشتیمانی بۆ به‌گه‌ڕخستن له‌سه‌رانسه‌ری عێڕاق، ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ى پلانه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌ پێشكه‌شكردنی به‌خشینه‌كان و قه‌رزه‌كان تاكو ڕاهێنانیش بۆ بێكاران بكرێت تاوه‌كو بچنه‌ ناوبازاڕه‌كانی كاركردنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌ گشتیه‌ ئاشكراشى كرد كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى زیاتر له‌دووملیۆن بێكاری تۆماركردووه‌و60 هه‌زار كه‌س له‌و بێكارانه‌ قه‌رزیان پێدراوه‌ و ڕهێنانیان به‌ 200 هه‌زار بێكار كردووه‌.

وتیشی وه‌زاره‌ت كه‌ قه‌رزده‌داته‌ بێكاران پڕۆژه‌یان پێنه‌كراوه‌ و بۆ شتی دیكه‌ قه‌رزه‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌، ڕێكاری یاساییان له‌ دژ ده‌گیرێته‌به‌ر.