دیجیتاڵ میدیای سپێده
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وای وڵات راگه‌یاندن و پێشبینی كرد كه‌پله‌ی گه‌رما له‌به‌غدا و 7 پارێزگای دیكه بگاته ئاستی كوڵاندن.
كه‌شناسی له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وتی" كه‌شوهه‌وای سبه‌ى چوار شه‌ممه زۆر گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك زیاترهلهپلهكانی ئه‌مڕۆ و له‌هه‌شت پارێزگا ( دیالا وئه‌نبار و به‌غدا و كه‌ربه‌لا و بابل و واست و نه‌جه‌ف و قادسیه) ده‌گاته ئاستی كوڵاندن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌شوهه‌وای رۆژی پێنچ شه‌ممه له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ و زۆر گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رم تۆزێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور ساماڵ ده‌بێت وپلهكانی گه‌رما به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشتر ده‌بن.
سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌وای رۆژی هه‌ینی وتی" له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوور ساماڵ و زۆر گه‌رم ده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باكووریش هه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش وه‌كو رۆژی پێنچ شه‌ممه ده‌بێت.
له‌رۆژی شه‌ممه له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوور ساماڵ وگه‌رم و هه‌ندێ هه‌ورده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باكوور ساماڵ و هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور تۆزێك نزم ده‌بنه‌وه به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌بن.