كەشناسی هەرێم؛ لەشارێكی هەرێم پلەی گەرما گەیشتە نیوەی پلەی كوڵان

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – كەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، لەخانەقین پلەی 50 هەروەها لە كەلار و مەیدان و خورماتوو 48 پلە و و كەركوك 47 پلە تۆماركراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 3ی ئابی 2022 پلەی گەرمای شارەدێی خانەقین 50 پلە و لە مەیدان 48 پلە تۆماركراوە . هاوكات لە پارێزگای كەركوك 47 و دهۆك 42 پلە و هەولێر 45 پلە و لە سلێمانی 43 پلە و هەڵەبجە 45 پلە تۆماركراوە .

The post كەشناسی هەرێم؛ لەشارێكی هەرێم پلەی گەرما گەیشتە نیوەی پلەی كوڵان appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.