دیجیتال میدیای سپێده
بڕیاردهری فراكسیۆنی یهكگرتوو وهڵامی وهڵامی وهزیری كار و كاروباری كۆمهڵایهتی دهداتهوه و ڕایدهگهیهنێت، ئەوکارەی وەزیر کردوویەتی کارێکی هەڵەو نەگونجاوەو پێویستە هەرچی زووترە ئەو ڕێنماییە سەقەتەی بگۆڕێت و سزادراوانی لەسێدارەدانیش تێکەڵ بە سزادراوانی تاوانەکانیتر نەکات.
سهرچنار ئهحمهد بڕیاردهری فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهڕلهمانی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، عوزر لە قەباحەت خراپترە،کاتێک ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیم بینی توشی شۆک بووم!!
ئاماژهی بهوهشكردوه، وەزیرو بریکاری وەزیر بڕوانامەی بکالۆریۆس بدەنە بکوژی دکتۆر هۆشیارو بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونیدا بکەن و وێنەی لەگەڵ بڵاوبکەنەوە کەحوکمی لەسێدارەدانی هەیە ،پاشان بێن و بڵێن ئێمە شیاندن و چاکسازی بۆ سزادراو دەکەین بۆ ئەوەی جارێکیتر بێتەوە کۆمەڵگە وەک تاکێکی تەندروست!!.
وتیشی: ئاخر سزادراوێک بەپێی ماددەی 406 ی یاسای سزاکان حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبێت شیاندنی چی بۆ دەکەیت و چۆن وێنەی لەگەڵ دەگریت و بڵاوی دەکەیتەوە؟؟.
باسی لهوهشكردوه، ئەوکارەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کردوویەتی کارێکی هەڵەو نەگونجاوەو پێویستە هەرچی زووترە ئەو ڕێنماییە سەقەتەی بگۆڕێت و سزادراوانی لەسێدارەدانیش تێکەڵ بە سزادراوانی تاوانەکانیتر نەکات و هەڵەکانی ڕاست بکاتەوەو بەرامبەر بەکەسوکاری شەهید دکتۆر هۆشیار دان بەهەڵەی خۆیاندابنێن و چیتر تیرۆریست و بکوژان بەبەرچاوی کەسوکاری تاوانلێکراوانەوە خەڵات نەکەن.
بڕیاردهری فراكسیۆنی یهكگرتوو وتیشی: زیندانیان و سزادراوانی بادینان لەسەر دەربڕینی ڕاو بۆچوون بێبەش دەکەن لەخواردن و لەخوێندن ،بەڵام بکوژو تیرۆریست ئاهەنگی بۆ دەگێڕن و وێنەی لەگەڵ بڵاو دەکەنەوەو لەبری سزا بڕوانامەی پێدەبەخشن ،ئەم مۆدێلە لەنادادگەری تەنهاو تەنها لەهەرێمی کوردستان بەردەستە.