پارێزگاری هەولێر ناوی ژمارەیەک بەنزینخانەی سەرپێچیکار بڵاودەکاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

پارێزگارى هەولێر ڕایگه‌یاند، (16) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران.

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، (16) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان ڕاسپێردراون، جگە لەتوندکردنى ڕێکارەکان بەرامبەر سەرپێچى کاران، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان، پشکنینى بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاریکردنى كوالیتیى دەکەن و بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن.

ڕاشیانگه‌یاند، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.4، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (188) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ وێستگەى هامان1

دووەم/ وێستگەى باواجى

سێیەم/ کۆک

چوارەم/ وێستگەى کوردستان/ 100 مەترى

پێنجەم/ وێستگەى دونیا/ حدید و خەشەب

شەشەم/ وێستگەى فیرارى

حەوتەم/ وێستگەى باز

هەشتەم/ وێستگەى ڕزگارى

باسیان له‌وه‌شكرد، دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، بەردەوامین لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.