وه‌زیری نه‌وت، ته‌ئكیدی له ڕێككه‌وتنی ئۆپێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌مانگی ئه‌یلولدا كرده‌وه.
به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى، ئیحسان عه‌بدولجه‌ببار ئیسماعیل له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاری بۆ به‌دواداچوونی به‌رهه‌مهێنان و كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری ئۆپیك و وڵاتانی هاوپه‌یمان له ڕێگه‌ی بازنه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، ده‌ڵێت: ئۆپیك پڵه‌س به‌په‌رۆشه بۆ جێگیركردنی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان، كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه ئه‌منی و سیاسی و ته‌ندروستییه‌كان ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی جیهان ده‌بێته‌وه و به‌دوای هاوسه‌نگی دابینكردن و داواكاریدا ده‌گه‌ڕێت.
رونیشیكرده‌وه: رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر زیادبوونی سه‌قفی به‌رهه‌مهێنان بۆ مانگی ئه‌یلولی داهاتوو به زیادكردنی 100 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیادبوونی پێشبینیكراو له داواكاری جیهانی بكرێت، و وتیشی: زیادبوونی نوێ به‌سه‌ر وڵاتانی به‌رهه‌مهێنراوی نه‌وتدا دابه‌شكراوه له ئۆپیك و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری هاوپه‌یمانانه‌وه به‌پێی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له هه‌ر وڵاتێك.
راشیگه‌یاند: پێویسته به‌دواداچوون بۆ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی بازاڕی نه‌وت بكه‌ین و ڕێوشوێنی گونجاو له‌لایه‌ن ئۆپێك پڵه‌سه‌وه بگرینه به‌ر.