ئەمڕۆ كه‌ش و هه‌وای هەرێم به‌رزترین پله‌ تومار ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکانی هه‌رێم، ئەمڕۆ و سبەینێ له‌ هه‌رێمی كوردستان لوتکەی کاریگەری شەپۆلی گەرما دەبێت و پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی دەگاتە 51 پلە.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمدا، لەئەنجامی بەردەوامی شەپۆلی گەرما پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا زیاتر بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم، سلێمانی ٤٤ بە ٢٩ پله‌ ده‌بێت،هه‌روه‌ها له‌ ھەولێر ٤٦ بە ٣٠ پلە و له‌ دھۆک ٤٥ بە ٢٩ پلە و له‌ ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە و له‌ کەرکوکیش ٤٧ بە ٣٢ پلە ده‌بێت.

هه‌وه‌رها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ له‌ لەناوچەکانی گەرمیان ٥٠ پلە و ھەندێ ناوچەی باشوری رۆژھەڵاتی ئیدارەکە بۆ ٥١ پلە بەرز دەبێتەوە نزمترین ٣٣ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٥ بە ٢٨ پلە دەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ بە ٢٨ پلە دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەروو، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لوتکەی کاریگەری ئەم گەرمایە دەبێت و بەراورد بە رۆژانی ڕابردوو کەش گەرمتر دەبێت و بەھۆی ھاتنی شێ لە باشوری رۆژئاوای عێراقیشەوە ھەستکردن بەگەرماکە زیاتر دەبێت.