دیجیتاڵ میدیای سپێده
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە نیگەرانیەوە چاودێری مانۆڕە سەربازییەکانی چین لە دەوروبەری تایوان دەکات.
ستیفان دوجاریک له كۆنگرهی رۆژنامهوانییدا کە لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئەنجامی دا، هەڵسەنگاندنی بۆ مانۆڕ و مەشقی سەربازیی چین لە دەوروبەری تایوان کرد.
لەبارەی هەڵوێستی گوتێرێس سەبارەت بە مانۆڕەکانی چین لە دەوروبەری تایوان و کەوتنەخوارەوی مووشەکەکانی چین لە ئاوە هەرێمییەکانی ژاپۆن، ستیفان دوجاریک گوتی: "سکرتێری گشتی بە نیگەرانیی و لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکە دەکات".
پێشتر وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، یۆشیماسا هایاشی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکە بڵاوی کردبوویەوە رایگەیاندبوو: "داوا لە چین دەکەم دەستبەجێ مانۆڕەکانی لە دەوروبەری تایوان رابگرێت".