بوومەلەرزەیەك لە كەلار ڕوویدا

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر قەزای كەلار ی هەژاند. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاتژمێر 12:07 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نێوان قەزاكانی كەلار-خانەقین، بوومەلەرزەیەك ڕوویدا. وتیشی، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە كە لەو پلەیەدا تەنها هەست بە بوومەلەرزەكە دەكرێت و زیانی نابێت، دەشڵێت قوڵی بوومەلەرزەكە 10 كیلۆمەتر بووە.

The post بوومەلەرزەیەك لە كەلار ڕوویدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.