دیجیتاڵ میدیای سپێده
لایەنگرانی رەوتی سەدر بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە كۆمەڵ، روویان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەكان لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا كرد.
خۆپیشاندەران لەسەر داوای سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر، لە بەرەبەیانی زووەوە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە روویان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەكان لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا كرد.
رۆژی شەممەی رابردوو، لایەنگرانی سەركردەی رەوتی سەدر لە دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لە ماوەی هەفتەیەكدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونە ناو ناوچەی سەوز و هەڵیانكوتایە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران.
ئەنجامدانی ئەم نوێژی هەینییەی ئەمڕۆ لەسەر داوای سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەنجام دەدرێت كە داوای لە لایەنگرانی رەوتەكەی كردبوو بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی یەكگرتوو روو لە گۆڕەپانی ئاهەنگەكان لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بكەن.