دیجیتال میدیای سپێده
سەرکردەى رەوتى سەدر، موقتەدا سەدر سەردانی مەرجەعى باڵاى شیعەکان، عەلى سیستانى کرد.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوبووەتەوە، موقتەدا سەدر گەیشتووەتە ماڵی عەلی سیستانی لە پارێزگای نەجەف.
لەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانی عێراقدا بڵاوکراونەتەوە، موقتهدا سهدر بهمهبهستی بهشداریكردن له رێوڕهسمی عاشوورا چووەتە ماڵی عهلی سیستانی.
هەرچەندە ئەم دیدارەی سەدر و سیستانی زیاتر دیدارێكی ئایینی و مهزههبییه و پەیوهندیی به دوا پێشهاتهكانی عێراقهوه نییه، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە میانیدا تاوتوێی رەوشی سیاسیی وڵاتەکە بکرێت، بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی و خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
دوێنی هەینی، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت لە نەجەف لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کۆبووەوە.
پلاسخارت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا کۆبوونەوەکەی لەگەڵ موقتەدا سەدر بە ئەرێنی وەسف کرد و رایگەیاند: "لە باسمان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق کرد".