سەدر: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بووەتە داواکارییەکی جەماوەری

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بووەتە داواکارییەکی جەماوەری، دەشڵێت، کاردانەوەی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: پاڵپشت بن بۆ رزگاركردنی عێراق له‌ گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكه‌ راست بكه‌ینه‌وه‌.

سه‌در وتیشی : "تا گه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كان، شۆڕشگێران له‌ شۆڕش به‌رده‌وامن".

ده‌شلێت، و کاردانەوەی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری، ئه‌كادیمی، پیاوانی ئاینی، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و (سیاسییه‌كانی كورد، شیعه‌ و سووننه‌).