پەیامی جێگری سەرۆک بەبۆنەی یادی ڕۆژی شەهیدانی ئاشوورییه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-07 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی یادی ڕۆژی شەهیدانی ئاشوورییه‌وه‌، سەری ڕێز و وەفا بۆ گشت شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی سێمێل دادەنەوێنم کە بە شێوەیەکی دڕندانە و دوور لە هەستی مرۆڤایەتیی لەساڵی ١٩٣٣ لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆری ئەوکاتى عێراق، شەهید کران. مێژووی حوکمڕانیی عێراق ئەوە دەسەلمێنێ کە هیچ کاتێک گیانی نەتەوەی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق پارێزراو نەبووە، هەمیشە لە ژێر هەڕەشەی […]