هەسەدە كوژرانی چوار كەسی لە بۆردوومانەكەی قامیشلۆ راگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “دەوڵەتی توركیا شەوی ڕابردوو بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردە یەك ئۆتۆمبێل لە گەڕەكی سەناعەی شاری قامیشلۆ”. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەسەدە راشیگەیاند “لەو هێرشەدا ٤ كەس شەهیدبوون، كە یەكێكیان بە ئەندامی پەیمانگای دیسپلینی سەربازی بوو و ٢ لە شەهیدەكانی تریش منداڵن”. بەیانی ئەمڕۆ ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە گەڕەكی سناعەی شاری قامشلۆ لە نزیك بەنزینخانەی حسكۆ یەك ئۆتۆمبێلی بۆردومان كردووە.

The post هەسەدە كوژرانی چوار كەسی لە بۆردوومانەكەی قامیشلۆ راگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.