پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧/٨/٢٠٢٢ بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمنس زێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم و شاندێكی یاوەری کرد کە بەمەبەستی تەواوبونی ئەرکەکەی و ماڵئاواییکردن سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو. لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەردوولا، ناکۆکیی لایەنە سیاسیەکان و بەبنبەست گەیشتنی پێکهێنانی حکوومەتی […]