ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند کە چوار کەس بەتاوانی ئەوەی بەشدارییان کردووە لە ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتیییان بۆ دەرکراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای ھەتاھەتایی بۆ چوار تاوانبار دەرکردووە، ئەوەیش بەتاوانی ئەوەی کە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، بەشدارییان کردووە لە ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
راشیگەیاندووە کە سزاکە پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.
لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین جار بە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بەھۆیەوە زیانی ماددەی بە فڕۆکەخانەکە کەوتبووە.