به‌غدا پاره‌ی شایسته‌ی جوتیارانی خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێى "نه‌وا"، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی رایگه‌یاندوه، بڕی 97 ملیار و 362 ملیۆن دینار خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان كه بریتیه له به‌شێكی تری شایسته داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 .
راشیگه‌یاندوه، ئه‌و پڕه پاره‌یه به‌پێی پارێزگاكان دیاریكراوه كه سلێمانی بڕی 50 په‌نجا ملیار‌و 362 ملیۆن دیناره‌و هه‌ولێر بڕی 30 ملیار‌و دهۆك 17 ملیار دیناره.
ئاماژه‌شیكردوه، پاش ته‌واوبونی رێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر جوتیاراندا به‌پێی رۆژی راده‌ستكردنی گه‌نم به سایلۆكان .