بەشێكی تری شایستەی دارایی جوتیاران لە بەغداوە گەیشتە هەرێم

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

به‌غدا پاره‌ی شایسته‌ی جوتیارانی خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێى "نه‌وا"، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی رایگه‌یاندوه‌، بڕی 97 ملیار و 362 ملیۆن دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بریتیه‌ له‌ به‌شێكی تری شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 .

راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و پڕه‌ پاره‌یه‌ به‌پێی پارێزگاكان دیاریكراوه‌ كه‌ سلێمانی بڕی 50 په‌نجا ملیارو 362 ملیۆن دیناره‌و هه‌ولێر بڕی 30 ملیارو دهۆك 17 ملیار دیناره‌.

ئاماژه‌شیكردوه‌، پاش ته‌واوبونی رێكاره‌ كارگێڕی و داراییه‌كان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر جوتیاراندا به‌پێی رۆژی راده‌ستكردنی گه‌نم به‌ سایلۆكان .