دیجیتال میدیای سپێده
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت ،" سزادراوانى ناو چاكسازى له حاڵه‌تى به‌رده‌وام بوونیان له مانگرتن ره‌نگه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان و ته‌ندروستیان دروست بێت".
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، " له رۆژى 7-8-2022 شاندێكى باڵاى ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تى (د.منى یاقو) سه‌رۆكى ده‌سته و وئه‌ندامێتى راوێژكارێك و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى یاسایى مافی مرۆڤ و فه‌رمانبه‌رانى تایبه‌تمه‌ندى به‌دواداچونى به‌ندیخانه له ده‌سته پاڵپشت به یاساى ژماره 4 ى ساڵى 2010 ى ده‌سته‌كه‌مان، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێرمان كرد, بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشى سزادراوانى ناو چاكسازى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ سزادراوان و نوێنه‌رانیان له تاوانه جیاوازه‌كان گفتوگۆمان كرد و له كێشه و گرفته‌كانمان كۆڵیه‌وه, ئه‌وه‌ى تایبه‌ت بوو به ره‌وشى ته‌ندروستى سزادراوان ومانگرتنیان" .
ئه‌وه‌ش هاتووه ،" دواى بینینى مانگرتوان له لایه‌ن شانده‌وه ده‌ركه‌وت كه دۆخى ته‌ندروستیان جێگیره, به‌ڵام له حاڵه‌تى به‌رده‌وام بوونیان له مانگرتن ره‌نگه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان و ته‌ندروستیان دروست بێت وله‌هه‌مان كاتدا بینیمان كه بنكه‌ى ته‌ندروستى چاكسازى وه‌كو پێویست نیه له رووى نه‌بوونى پزیشكى پسپۆر و پێداویستى پزیشكى سزادراوان گله‌ییه‌كى زۆریان هه‌بوو، بۆیه ده‌سته ئه‌م بابه‌ته به بایه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تاوتوێ ده‌كات و به تایبه‌تیش كه ئێستا چه‌ند سزادراوێك توشى نه‌خۆشى پێست بوون".
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،" ژماره‌یه‌ك له سزادراوان داواكاریان هه‌بوو تایبه‌ت به (ئازادكردنى به مه‌رج) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێمان راگه‌یاندن كه ده‌سته به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له په‌یوه‌ندیدایه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته به گوێره‌ى یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان".
ده‌شلێت،" سه‌باره‌ت به داواى سزادراوان له‌سه‌ر فه‌رمانى هه‌رێمى تایبه‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ى سزاى (60%) و (50%) له سزاى (5) سزادراو ، ده‌سته له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنى رێككاره‌كانى ئه‌م بڕیاره و به‌دواداچوونى پێویستى بۆ ده‌كات".
ده‌سته‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه،" ئێمه له ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له هه‌وڵه‌كانى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین له پێناو باشتر كردنى دۆخى راگیراوان و سزادراوان له رووى مرۆیی و یاساییه‌وه, بێ لایه‌نانه و بێ جیاكارى كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش به كرۆكى ئه‌ركه‌كانمان ده‌زانین له پێناو سه‌روه‌ر بوونى یاسا‌و پاراستنى شكۆى مرۆڤایه‌تى له هه‌رێمدا".