ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا ڕۆكان محمد دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مامۆستا ڕۆكان محمد)، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەی دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە:
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ ؤيَبْقَي ؤجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ ؤالإِكْرَامِ
بەڕێزان/ بنەماڵەی مامۆستا ڕۆكان محمد
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
كۆچی برای ئازیز ومامۆستای قورئانی پیرۆز و گەنجی چاكسازی وبانگخوازی نمونە، كاكە ڕۆكان، دڵی ئێمە وهەزاران قورئانپەروەرو خواناسی داچڵەكان،
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ڕێزدارو سەرجەم دۆستانی خێر وپەیڕەوانی قورئان ئەكەین ، داواكارم لەقاپی خودای متعال بەگەنجی بەهەشت ئەژماری بكات وپلەی شەهیدی پێ خەڵات بكات ،
پیرۆزی بێ پلەی( معلم القران و معلم الناس الخير ) .. لەكەسوكارو خزمانیش پیرۆز بێ ئەو شانازیە..
إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
7/8/2022