دیجیتال میدیای سپێده
ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و بزۆتنهوهى جیهادی ئیسلامی له‌كه‌رتی غه‌ززه ڕاگه‌یه‌ندرا.
داود شیهاب، وته‌بێژی جیهادی ئیسلامی رایگه‌یاندوه: به‌نێوه‌ندگیری میسر رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئاگربه‌ست كه‌له‌شه‌وی ڕابردووه‌وه چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاشكراشیكرد: له‌دوای ئه‌وه‌ی میسر به‌ڵێنی داوه كاربكات له‌سه‌ر پرسی مانگرتنی نان نه‌خورادنی خه‌لیل ئاڤاڤدی له‌به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل وئازادكردنی به‌سام سه‌عدی كه‌یه‌كێكه له‌به‌رپرسه‌كانی جیهادی ئیسلامی، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌كه كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش، به‌پرسێكی باڵای حكوومه‌تی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ئاگربه‌سته‌كه شه‌وی ڕابردوو چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی كردنه ئامانجی جیهادی ئیسلامی له‌پێنجی ئابه‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستیپێكردووه.