سوپای عێراق بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش درۆنی (CH4) بەکار دەھێنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیاند لە رێگای درۆنی (CH4) کە ھێزی ئاسمانیی عێراق دروستی کردووە، چاودێریی جموجۆڵی پاشماوەکانی رێکخراوی چه‌كداری داعش دەکرێت.

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی کردەوە کە وەزیری بەرگریی، جومعە عناد سەعدون لە بارەگای فەرماندەیی ھێزی ئاسمانیی، بەشداری لە ریوڕەسمێکدا کردووە کە تایبەت بووە بە نمایشکردنی درۆنی (CH4).

راشیگەیاندووە کە دۆرنەکە لەلایەن ھێزی ئاسمانیی عێراقەوە دروست کراوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دۆرنەکە بۆ چاودێریی کردنی جموجۆڵ، هەروەها راوەدانانی پاشماوەکانی رێکخراوی چه‌كداری داعش بەکاردەھێندرێت.