دیجیتال میدیای سپێده
بەبۆنەی (46) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییەك ئاراستەی پارتەكە دەكات ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
بەرێزان / سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
لە یادی (46) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەكەین. خوازیارین ساڵوەگەری دامەزراندنتان هاندەرێكی بەهێزی خەباتی هاوبەش و پێكەوەیی بێ بۆ چاكسازیەكی راستەقینەوە و برەودان بە كۆشش ودەرچوونبێ لە تەنگەژەی حوكمرانی ناتەندروست و دابینكردنی مافەكانی هاوڵاتیانی كوردستان..
جارێكی تر پیرۆزتان بێت ئەو ساڵیادە و سەركەوتووبن...
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
8/8/2022