وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕێكارەكانی دانانی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریكرد.
وەزارەتی پەروەردە لە گشتاندنێكدا، كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە ڕێکارەکانی دانانەوە و دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ ساڵی خوێندنی (2022 – 2023)ی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕێكارەكان، دەبێت مامۆستای وانەبێژ خوولی شیاندنی بینیبێت یان ببینێت و پێویستە فۆڕمی پابەندبوون بە ڕێنمایی دارایی پڕبكاتەوە.
دەقی ڕێكارەكانی دانانی مامۆستای وانەبێژ لێرەوە بخوێنەرەوە كلیك بكه