دیجیتال میدیای سپێده
پارەی یهدهگی سندوقی خۆشگوزەرانی نیشتمانی رووسیا، لە مانگی تەمووزدا ١،٤ ترلیۆن رۆبڵ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٢،١ ترلیۆن رۆبڵ (نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار).
وەزارەتی دارایی رووسیا، لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ١ی تەمووزدا پارەی سندوقی خۆشگوزەرانی نیشتیمانیی ١٠،٧ ترلیۆن رۆبڵ بووە، بەڵام لە ١ی ئابدا قەبارەی سندوقەکە بەراورد بە مانگی پێش خۆی ١،٤ ترلیۆن زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٢،١ ترلیۆن رۆبڵ.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بەشێکی گرنگی سندوقەکە لە بانکی ناوەندی رووسیایە و بەشێکی دیکەشی لە بانکی "VTB" و گازپرۆمبانکە، هەروەها بە ٦٥ ملیار رۆبڵی ناو سندوقەکەش لە سبێربانک و پشکەکانی هێڵی ئاسمانی ئێرۆفڵۆت، وەبەرهێنان کراوە.