ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌و وڵاتانه كرد كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین، پابه‌ند بن به به‌ڵێنه‌كانیان له‌وه‌ی نه‌بنه لایه‌نی یه‌كه‌م له به‌كارهێنانی جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی.
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و هۆشدارییدا به‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین، له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژیی نێوده‌وڵه‌تییدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كێبڕكێی پڕچه‌ككردنی ئه‌تۆمیی.
گوتێرێس داوای له وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی كرد نه‌بنه لایه‌نی یه‌كه‌می به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه و به‌ڵێن بده‌ن هه‌ڕه‌شه له‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن كه چه‌كی ئه‌تۆمیان نییه.
سه‌باره‌ت به بۆردومانی رووسیا له شاری زاپۆریژیای ئۆكراینا له 4ی ئابدا كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌ی لێیه، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر بنكه‌ی ئه‌تۆمی، كارێكی خۆكوژییه".
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس باسی له‌وه كرد، ملیاره‌ها دۆلار خه‌رج كراوه له كێبڕكێی پڕچهككردندا، ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێویسته ئه‌و پاره‌یه ته‌رخان بكرێت بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هه‌ژاریی و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی.
به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی هێرشه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی 6ی ئابی ساڵی 1945، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ردانی شاری هێرۆشیمای ژاپۆنی كردووه.