دیجیتاڵ میدیای سپێده
كه‌سه تووشبووه‌كه‌ی سۆران 14 ڕۆژ پێش ئێستا له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له سۆران كه‌ره‌نتینه كراوه
کرمانج عزەت قائیمقامی قەزای سۆران له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه: بە داخەوە حالەتێکی ھەڵگری ڤایڕۆسی کۆڕۆنا لە سۆران تۆمار کرا ! توشبووه‌كه لە تاران بەر لە ١٤ڕۆژ لە ڕێگای حاجی ئۆمەران ھاتۆتەوە .
قائیمقامی قەزای سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: جێگای دڵ خۆشیه توشبووه‌كه یەکسەر ڕەوانەی ناو کەرەنتینە کراوە و لە ژێر کۆنتڕۆل بووە و بەرکەوتەی لەگەڵ کەس نەبووە
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: دەبێ ئێمە قەدری رێکارەکانی حکومەت بزانین کە چەندە خەڵکی ئێمەی پاراست.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: لە ماڵەکانتان بمێننەوە ئەگەر خۆشەویستیتان بۆ خانەوادە و شارەکەتان ھەیە .
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌بڵاوكاوه‌یه‌كد 6 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، لە نێویاندا 2 منداڵی تەمەن یەک ساڵی و 9 ساڵی و 3ئافرەت و 1 پیاوی تێدایە
به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێم گه‌یشته 92 تووشبوو