دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند لە پێنجەمین رۆژی مانۆڕی سەربازیی چین کە دوای ئەنجامدانی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی بۆ تایوان لە دەورووبەری تایوان دەستی پێ کرد و بڕیار بوو چوار رۆژ بخایەنێت، ٣٩ فڕۆکەی جەنگیی و ١٣ کەشتی چین لە دەورووبەری دوورگەکە بیندراون.
وەزارەتی بەرگریی تایوان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە رێگای ئامرازەکانی چاودێری ئەلیکترۆنییەوە، چاودێری کەشتی و فڕۆکەکان و سیستەمی مووشەکیی چین دەکەن.
وەزارەتی بەرگریی تایوان ئاماژەی بەوە داوە لە پێنجەمین رۆژی مانۆڕی سەربازیی چین کە دوای ئەنجامدانی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی بۆ تایوان لە دەورووبەری تایوان دەستی پێ کرد و بڕیار بوو چوار رۆژ بخایەنێت، ٣٩ فڕۆکەی جەنگیی و ١٣ کەشتی چین لە دەورووبەری دوورگەکە بیندراون.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ٢١ لە فڕۆکەکانی چین ناوچەی قەڵەمڕەوی تایوان-یان لە گەرووی تایوان سنووردار کردووە و بە ئاسمانی بەشی باشووری رۆژئاوای ناوچەی دانپیانداوی بەرگریی ئاسمانی تایوان-دا فڕیوون.
وەزارەتی بەرگریی تایوان پێشتر رایگەیاندبوو کە لە رۆژی سەردانەکەی نانسی پێلۆسی-دا واتا لە سێی ئاب ٢٧ فرۆکەی جەنگیی لە رۆژی دوای سەردانەکەیشدا لە چواری ئاب کە مانۆڕەکەی چین لە دەورووبەری دوورگەکە دەستی پێ کرد، ٢٢ فڕۆکەی جەنگیی بیندراون و ١١ مووشەکیش کە لە چواری ئاب لە ناوچە بەسەریەکەوەکانی چینەوە ئاراستە کرابوون لە نزیک تایوان کەوتنە خوارەوە.
هەفتەی رابردووی نانسی پێلۆسی لەگەڵ پێنج ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد و ئەمەیش کاردانەوەی توندی چینی بەدوادا هات و بووە هۆی تەشەنەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بەم جۆرە نانسی پێلۆسی بووە یەکەمین سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە دوای ٢٥ ساڵ سەردانی ئەو دوورگەیە بکات، پێشتر لە ١٩٩٧ کاتێک نەوت گرینگیچ ئەو پۆستەی هەبوو سەردانی تایوانی کرد.