خەڵك- فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەیەكیان لە سنووری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكرد. بەپێی زانیارییەكان نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا باكووری شاری قامیشلۆیان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان قوربانی هەیە. لەلایەكی دیكەوە چەند هێلیكۆتێری رووسیا بە سەر ناوچە سنوورییەكانی رۆژئاوای كوردستان و هێڵی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و سووپای توركیا و گرووپە چەكدارە ئیسلامییەكاندا لەنێوەڕۆوە دەسووڕێنەوە. هاوكات لەسنووری عاموودا تۆپخانەكانی توركیا سنوورەكەیان تۆپبارانكردووە.
The post فڕۆكەكانی توركیا قامیشلۆیان بۆردوومانكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.