- وا پێدەچێت ئامانجی سەرەکی حکوومەتی تاران لە بەکارهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی لە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا، زاڵبوون بێت بەسەر ئەو سزایانەی ئەمریکا خستوویەتییە سەر کەرتی بانكی وڵاتهكه.
سەرۆکی دەزگای بەرەوپێشچوونی بازرگانیی سەر بە وەزارەتی پیشەسازیی، کانزا و بازرگانی ئێران، عەلی رەزا پەیمانپاک، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی دەیەوێت بازرگانی بە دراوی ئەلیکترۆنی زیاتر بکات.
عەلی رەزا پەیمانپاک نووسیویەتی: "لەم هەفتەیەدا لەڕێگهی بەکارهێنانی دراوی ئەلیکترۆنییهوه، بە بەهای ١٠ ملیۆن دۆلار، یەکەم کاری هەناردەمان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا. تا کۆتایی مانگی ئەیلوول، ئامانجمانە بە شێوەیەکی کارا دراوی ئەلیکترۆنی لە کاری بازرگانی نێودەوڵەتیدا بەکاربهێنین و رێککەوتننامە ئەلیکترۆنییهكانیش زیاتر بکەین".
لە میانی لێدوانێکیدا ١٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، پەیمانپاک ئەوەی خستبووەڕوو کە لەگەڵ بانکی ناوەندیی ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ بەکارهێنانی دراوە ئهلیكترۆنییهكان لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا.
- وا پێدەچێت ئامانجی سەرەکی حکوومەتی تاران لە بەکارهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی لە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا، زاڵبوون بێت بەسەر ئەو سزایانەی ئەمریکا خستوویەتییە سەر کەرتی بانكی وڵاتهكه کە بەگوێرەی سزاکان ئێران ناتوانێت بە دۆلار کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بکات