ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر 64 كیلۆ ماددەی( کریستاڵ ) دا گرت

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند: لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بۆ ڕووبەڕو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، دەستی بەسەر بڕی (٦٤) کیلۆ ماددەی( کریستاڵ ) دا گرت .

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/8/2022 هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە ٢٠٢٢/٨/٤ لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی ( ٦٤ ) كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ماددەکە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە دانیشتوی شاری سلێمانیە بەناوی ( أ ، ح ، م ) لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤ بەنیازبووە لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تر ، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە.