لە قەزای کۆیە دەیان مینی دژەکەسی لەناوبران

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە سنووری قەزای کۆیە سەربە پارێزگای ھەولێر زیاتر لە (۳٠)مینی دژەکەسی لە جۆری (VAR40) و (V69) دوای دۆزینەوەیان لەلایەن تیمەکانی سەربە دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە، پووچەڵکرانەوە و لەناوبران.

ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە کێلگە مینی (رەبیەی سابیر) سەربە گوندی سوسێ لە ناحیەی شۆڕش سەربە قەزای کۆیە، زیاتر لە ۳٠ی مینی دژەکەسی لە جۆری (VAR40) و (V69) دوای دۆزینەوەیان لەلایەن تیمەکانی سەربە دەزگای گشتیی کاروباری مینی کۆیە، پووچەڵکرانەونەتەوە و لەناوبراون.

باسی لەوەش کردووە کە گوندی سوسێ لە سنووری قەزای کۆیە یەکێکە لە ناوچە مەترسیدارەکان کە بەشێوەیەکی بەرفراوان رووبەرەکەی بە مین چێنراوە و لە ماوەکانی رابردوودا، ژمارەیەک کەس بەھۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی.

راشیگەیاندووە کە لەئیستادا، ھەوڵەکان چڕترکراونەتەوە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و پاشماوە جەنگییەکان.