كەشناسی وادەی تەواوبوونی گەرما ڕادەگەیەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-09 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دەزگای كەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی فیدراڵ، وادەی دابەزینی پلەكانی گەرما لە وڵاتدا ڕادەگەیەنێت. عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای كەشناسی عيراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”پلەكانی گەرما لەم ماوانەدا بەردەوام لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدا دەبن، ناوچەكانی باشووری عیراق لە دوێنێوە پلەیەك یان دوو پلەی سەدی دابەزیوە”. بە وتەی جابری:”تەنیا لە پارێزگای بەسرە لەمڕۆدا 50 پلەی سەدی تۆماركرا، لەكاتێكدا دوو ڕۆژ لەمەوبەر 53 پلەی سەدی لە پارێزگاكەدا تۆماركرابوو، لە ناسریەش پلەی گەرما لەنێوان 48 بۆ 49 پلەی سەدیدا بوو”. وتەبێژی دەزگای كەشناسی دەڵێت:”عیراق لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی گەرمای بەهێزەوە كە تا چارەكی یەكەمی مانگی ئاب بەردەوام […]

The post كەشناسی وادەی تەواوبوونی گەرما ڕادەگەیەنێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.