سەلاحەدین دەمیرتاش بێهۆشە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاندوە، لە ٢٦ تشرینی دووەمەوە سەلاحەدین دەمیرتاش بێهۆشە و ڕەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە. ئایگول دەمیرتاش، خوشک و پارێزەری هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش کە لە گرتووخانەی ئەدیرنە دەستبەسەرە، ڕایگەیاندوە، سەلاحەدین دەمیرتاش لە گرتووخانەدا لەهۆش خۆی چووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە. هەدەپە لە راگەیەندراوێکدا: داوا لە حکومەتی ئاکەپە و وەزارەتی داد(ی تورکیا) دەکات بەیاننامەیەکی بەپەلە بڵاوبکەنەوە سەبارەت بەو زانیاریانەی پێمان دراوە لە پارێزەرەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی حزبەکەمان.