وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی پڕۆسه‌ی پێشهشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی 2019-2020 راده‌گه‌یه‌نێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی پڕۆسه‌ی پێشهشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) راده‌گه‌یه‌نێت كه رێكه‌وتی (5-1-2020) ده‌بێت. له‌م باره‌یه‌وه (م.سه‌رتیپ خالص – به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا) له فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لێدوانێكدا بۆ وێبساتی وه‌زاره‌ت راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ (سێشه‌ممه) رێكه‌وتی (17-12-2019) له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پرسی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا و بڕیاردرا له رێكه‌وتی (26-12-2019) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن له زانكۆكان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به هۆی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ، بۆیه رێكه‌وتی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا دێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: – ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 19-1-2020) به‌رده‌وام ده‌بێت. – تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رێكه‌وتی (26-1-2020) – ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: رێكه‌وتی (16-2-2020). به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵای وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند: كۆی گشتی پڵانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) بریتییه له (5375) كورسی خوێندن كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: – 2615 كورسی خوێندن به خۆرایی بۆ زانكۆكان و زانكۆ نوێییه‌كان و زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت. – 417 كورسی خوێندن كه كورسی گشتی به خۆرایی بۆ فه‌رمانبه‌رانی میلاكی هه‌میشه‌یی گشت وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت و كه به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری له نێوان خۆیان پێشبركێ …
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia