پلاسخات: ماندوو بوم ئه‌وه‌نده‌ی بێم و بچم بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سپێده‌ _  ئاكار فارس

گه‌ڕێكی تری كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ئاماده‌بونی جینین بلاسخارت نوینه‌ری تایبتی سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ریوه‌چو لایه‌نه‌كان دیسان نه‌گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن بۆ دیاریكردنی رۆژیك بۆئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن.

هه‌روه‌ك ریكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌لبژاردن و پرسه‌كه‌ماوه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌لیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو به‌شداربوون له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ مامۆستا صه‌لاحه‌دین موحه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌ڕاشكاوانه‌ دیدو تێروانینی یه‌كگرتووی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن خسته‌روو داوایكرد له‌زوترین كاتدا هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدریت و په‌له‌ بكریت له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌لبژاردن و داواشی كردوه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌مێنێت له‌وێیه‌وه‌ ته‌زویری زۆر ده‌كرێت به‌ڵكو ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی له‌یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجام بدرێت هه‌روه‌ك له‌به‌رده‌م نیرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی هه‌ریم و كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو گوتی ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردن نه‌كریت ئه‌وه‌ خراپتر له‌ڕێگایه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپێده‌ كه‌وتووه‌، پارتی و یه‌كێتی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تیان گواستۆته‌وه‌ بۆ ناو كۆبونه‌وه‌كه‌و له‌وێ باسی بێ پاره‌ی و سست دابه‌شكردنی موچه‌یان كردوه‌ له‌كاتێكدا ده‌توانن له‌ناو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وقسانه‌ بكه‌ن وچاره‌سه‌ریش هه‌رلای خۆیانه‌ .

هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ جینین بلاسخارت داوای كردوه‌ لایه‌نه‌كان خه‌می پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنیان بیت وه‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بكه‌نه‌ كۆبونه‌وه‌ی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌و بڕیاردان به‌پێكه‌نینه‌وه‌ گوتویه‌تی ماندوو بوم ئه‌وه‌نده‌ی بێم و بچم بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌ كه‌ به‌روارێك دیاری ناكه‌ن بۆ هه‌لبژاردن تا لایه‌نه‌كان ریكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌لبژاردن و پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر سه‌رۆكی هه‌رێم مانگی 10ی ئه‌مساڵی دیاریكردبوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان جگه‌ له‌پارتی داوای هه‌مواری یاسای هه‌لبژاردن و كورسی پیكهاته‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنیان كرد یه‌كلابۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ هه‌لبژاردن ئه‌نجام نادرێت