دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم تەئكیدی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بەرواری 10/8/2022 بەرێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری م. خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بوو.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا .
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا جەختی كردەوە لەسەر هەڵوێستی یەكگرتوو لەسەر هەڵبژاردن و خێراكردن لە تەواوكردنی ئامادەكاریەكان و، كۆبوونەوەكەی بانگهێشت كرد بۆ وەلانانی گیروگرفتی لاوەكی نێوان لایەنەكان و یەكلاكردنەوەی هەڵوێست لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ..
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای بەردەوامی بێ لایەنی سەرۆكایەتی هەرێم كرد و سوپاسی هاوكاری خاتو جنین و تیمی هاوڕێ ی كرد