وه‌زیری زانیاری ته‌كنه‌لۆجیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران، عیسا زارهپور رایگه‌یاند، ده‌ستده‌كه‌ن به به‌رهه‌مهێنانی مانگی ده‌ستكردی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیا.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه، عیسا زارهپور له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له تاران له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی مانگی ده‌ستكردی "خه‌ییام" بۆ بۆشایی ئاسمان له بنكه‌ی بۆشایی ئاسمانی بایكۆنور له كازاخستان كه دوێنێ له‌لایه‌ن رووسیاوه ره‌وانه كرا، رایگه‌یاند "مانگه ده‌ستكرده‌كه له مه‌ودای 500 كیلۆمه‌تری رێڕه‌وه‌كه‌دا جێگیر بووه و تا ئێستا چوار جار سیگناڵ له مانگه ده‌ستكرده‌كه هاتووه".
عیسا زارهپور به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رووسیا ئه‌و مانگه ده‌ستكرده‌ی بۆ ئێران به‌رهه‌م هێناوه، گوتی: "بۆ ره‌وانه‌كردنی مانگی ده‌ستكردی خه‌ییام زیاتر له 400 كاتژمێر گفتوگۆ كراوه له‌گه‌ڵ رووسیا. به‌مه‌به‌ستی ڤێرژنی دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌می ئه‌م مانگه ده‌ستكرده هێڵی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیا دروست ده‌كه‌ین".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئێران، حه‌سه‌ن سالارییه رایگه‌یاند كه تێچووی مانگه ده‌ستكرده‌كه، 40 ملیۆن دۆلار بووه و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵیش چالاك ده‌بێت.