دیجیتال میدیای سپێده
گوهدار زێباری له په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ماوه‌ی زیندانی هه‌موویان به‌پێی یاسایی ته‌واو بووه و ئه‌بوایه له مانگی 4ـی ئه‌م ساله‌وه ئازدبكرابوونایه.
گوهدار زێباری یه‌ک له زیندانییانی بادینان له پەیامێکدا راده‌گەیه‌نێت،" که ماوه‌ی یاسایی زیندانكردنی هەموو زیندانییانی بادینان تەواو بووه، و پێویستبوو له مانگی 4 ئه‌م ساڵه‌وه ئازادکرابوونایه، به‌ڵام تا ئێستا ئازادنه‌کراون."
گوهدار زێباری وتیشی ،" ئەو 10 زیندانیە، پێنچیان دانیشتووی شێلادزێنە که ماوه‌ی یاسایی خۆیان تەواو كردووه ئه‌بوایه له 22/6 ئەوساڵه ئازادکرابونایه، ھەر پێنچ زیندانیانی تر (گوھدار، شڤان، ئەیاز، ھاریوان)".
ده‌شلێت،" شەش سال بوو حوکمه‌كانیان به بریارێكی تایبەت له‌لایه‌ن سەرۆکی ھەرێم كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ شێروان 50% و بۆ ھەر چواره‌كه‌ی تر60%، ئەگەر به‌پێی یاسا بێت، به ئازادکردنی مەرجدار (افراج شرطي) ئه‌بوایه له مانگی 4 ئازادکرابوونایه".