ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان کۆبوونەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 11/8/2022 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی کرد لە بەرێز فەهمی بوڕهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.   لە دیدارەکەدا شاندی میوان روونکردنەوەی دا لەسەر دۆخی ناوچەکوردستانیەکانی ماددەی (140) و کێشە و مەترسیەکانی ئەو ناوچانەی باسکرد و داوای کۆدەنگی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کرد لە چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانە.   لەبەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەستخۆشی کرد لەم هەنگاوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و تەئکیدی کردەوە کە دەستور زامنی چارەسەری کێشەکانە و ئەمە پشت گوێ خستنى مادەیەکى دەستورى هەمیشەیی عێراقە. ودەبێ بە هەوڵ و کۆششى هەمو لایەک رێگە لەو سنوربەزاندنانە بگرێ..