دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا تێکشکاندنی لانیکەم هەشت فڕۆکەی جەنگی رووسی لە جۆرەکانی "سو-٢٤" و "سو-٣٠"، پشتڕاستکردەوە.
تێکشکاندنی فڕۆکەی جەنگی رووسیش دوای ئەوە تەقینەوانە هات کە لە ٩ی ئاب له بنكهی ئاسمانی سهربازیی ساكی روویانداوه كه رووسیا له رۆژئاوای كریما بەڕێوەی دەبات.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا راشیگەیاندووە کە بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە لانیکەم پێنج فڕۆکەی جەنگی جۆری سو-٢٤ و سێ فڕۆکەی جەنگی جۆری سو-٣٠ تێکشکاون یان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رووسیا بنکەی ساکی بە پلەی یەکەم وەک بنکەیەک بۆ فڕۆکەکانی کەشتیگەلی دەریای رەش سەربە هێزی دەریایی رووسیا بەکاردەهێنێت و لە ئێستادا توانای فڕۆکەوانی دەریایی کەشتیگەلی رووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە