دیجیتال میدیای سپێده
ئهمرو له پارێزگای بهغدا و چهند پارێزگایهكی دیكهی عێراق سێ خۆپیشاندانی جیاواز بەڕێوەدەچێت.
لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆیان لەناوچەی سەوز ساز کردوە و جەخت لەسەر داواکارییەکانی رێبەری رەوتەکەیان دەکەنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی بە ئەنجامدانی گەندەڵی تۆمەتبار کراون، رەوتی سەدر بڕیاریداوە لە پارێزگاکانی دیکە عێراقیش خۆپیشاندان ساز بکات و واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کۆدەکاتەوە و ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی دەکات.
هاوکات لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش لە ناوچەی جادرییە خۆپیشاندان ساز دەکەن و دروشمی پاراستنی "دامەزراوە دەستوریی و حکومییەکان"یان بەرزکردوەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە لە موسڵ و بەسرەش هەمان خۆپیشاندان ساز بکات.
لەلایەکی دیکەشەوە رێکخراوە مەدەنییەکان بڕیاریانداوە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانى فیردەوس خۆپێشاندان ساز بکەن و داواکارییان بۆ گۆڕانکاریی گشتگیر بەرزکردوەتەوە، هەروەها داوای دەوڵەتێکی مەدەنیش دەکەن.