دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر، دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دریژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ تاوه‌كو 1-4-2020، ئه‌مشه‌و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه بڕیاریدا:
1-جگه له‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل، هاتوو چۆی پیاده‌ش له‌سه‌ر جه‌م كۆڵانه‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كان و ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها بۆ حاڵه‌تی كڕینی خوراك و پێویستی زۆر زه‌رور نه‌بێ، هیچ كه‌سی تر ڕێگه پێدراو نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌ی پێكراوه، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌م بڕیاره بكات دووچاری لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
2- سه‌رجه‌م ماركێت و سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی ڕێگه‌ی كاركردنیان پێدراوه، پابه‌ندنی ته‌واوی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و داده‌خرێن.
داواكارین له ته‌واوی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پابه‌ندبن به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ و ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن و له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای پارێزگای هه‌ولێر