دیجیتال میدیای سپێده
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌روازه‌ى باره‌گایه‌كى حكومى له كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان، سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێى جه‌زیره، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆى ماتۆڕسكیلێك بووه‌و ئه‌و باڵه‌خانه‌ى كردوه‌ته ئامانج كه ناسنامه‌ى كه‌سى پێشكه‌ش به ئه‌فغانییه‌كان ده‌كات.
هه‌ندێك له میدیاكانى ئه‌فغانستان چه‌ند دیمه‌نێكیان په‌خش كرد و رایانگه‌یان هى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌یه كه له شارۆچكه‌ى "عرفانى" له "گه‌ڕه‌كى 13" له "كابوڵ"ى پایته‌خت روویداوه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه هاوكات بوو له‌سه‌ر تێپه‌ڕینى یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر حوكمى تاڵیبان بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و بیانییه‌كان له‌و وڵاته‌دا كشانه‌وه.