هێزی ئاسمانی چین بۆ مانۆڕێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپای تایله‌ند فڕۆكه‌ی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی بۆردومانكهر ڕه‌وانه‌ی تایله‌ند ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندوه، مه‌شقه‌كان بریتین له پشتیوانی ئاسمانی و هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه زه‌مینییه‌كان و جێگیركردنی هێزه‌كان له ناوچه بچووك و گه‌وره‌كان.
به‌گوێره‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا كه لهئهسۆشهیتد پرێسى وه‌رگرتوه، فراوانبوونی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی چین له ناوچه‌ی ئاسیا و زه‌ریای هێمن، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی تووشی نیگه‌رانی كردووه، كه به‌شێكن له كێبڕكێیه‌كی ستراتیژی و ئابوری په‌ره‌سه‌ندوو كه بوونه‌ته تاوسه‌ندنی بارگرژییه‌كانی نێوان دوو گه‌وره‌ترین هێزه ئابووریه‌كانی جیهان.
مانۆڕی فالكۆن سترایك له بنكه‌ی هێزی ئاسمانی شاهانه‌ی تایله‌ندی ئودۆرن له باكوری تایله‌ند له نزیك سنوری ڵاوس به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تایله‌ند و فڕۆكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی ئاسمانی هه‌ردوو وڵات به‌شداری ده‌كه‌ن.