بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بۆری ئاوی ئیفراز 3 چاک دەکرێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بۆری ئاوی ئیفراز سێ بۆ پێنجەم جار لە دوای جەژن شكایەوە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بۆری ئاوی ئیفراز سێ چاک دەکرێتەوە.

زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند: "هۆکاری شکانی بۆرییەکە تەکنیکییە و ئەو بۆرییە توانای بەرگەگرتنی لاواز بووە و پێویستی بە گۆڕینە.

شایەنی باسە لەماوەی ساڵی ٢٠٠٧ تاوەكو ئێستا، كە بۆری ئاوی ئیفراز ٣ دروست كراوە ٢٥ جار شكاوە و هەر لەمساڵدا ئەمە پێنجەم جارە ئەو بۆریە دەشكێت.