دیجیتال میدیای سپێده
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 13/8/2022 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری بەرێزان د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و پارێزەر عەلی گردەسۆری ئەندامی دەستەی باڵای چاودێری یەكگرتوو، سەردانی مەڵبەندی 14 ی دەوروبەری هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن م. قاسم گەڵاڵی ئەندامی سەركردایەتی و پەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەك لە كارگێر و ئەندامانی مەڵبەند بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
لەدیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی كرد لە ئەندامانی سنورەكە و رایگەیاند كە ئەركی زۆرمان لەسەرشانە و یەكگرتوو وەكو هێزێكی كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و سیاسی دەبێت بەردەوامبێت لە كار و ماندوونەبن، تەئكیدی كردەوە كە متمانەو تۆكمەیی ناوخۆیی خاڵی هێزی یەكگرتووەکانە.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسی لە بارودۆخی سیاسی ناوچەكە كرد و ئاماژەی بە خراپی وەزعی عێراق و لێكترازان و دووری لایەنەكان لە ناوخۆ و دەرەوە كرد، و تەئكیدی كردەوە كە دەبێت دواجارهەمووان لەسەر مێزی گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەربكەن و عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەرگەی ئەم قەیران و كێشانە ناگرن و ئەگەر خەمی جدی نەخۆن خراپتر لەڕێدایە.