وە‌زیری بازرگان بۆ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ئە‌م ھە‌فتە‌یە‌ پارە‌ی گە‌نمی جوتیاران دە‌نێردرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وە‌زیری بازرگانی عێراق بۆ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین : پشتیوان بە‌خوا ئە‌م ھە‌فتە‌یە‌ پارە‌ی گە‌نمی جوتیاران بۆ ساڵانی ڕابردوو دە‌نێردرێت

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین بۆ سپێده‌ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پە‌یوە‌ندیكرد بە‌وە‌زیری بازرگانی عێراق ، بۆ دڵنیابوونە‌وە‌ لە‌وادە‌ی ناردنی قە‌رزی پارە‌ی گە‌نمی ساڵانی (2014-2015-2016) جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان ، وە‌زیری بازرگانی پێی راگه‌یاندنم -بە‌ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین-: پشتیوان بە‌خوا ئە‌م ھە‌فتە‌یە‌ پارە‌كە‌ دە‌نێردرێت.