دیجیتاڵ میدساى سپێده
له ئێران 122 كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیانله‌ده‌ستدا، به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ هه‌زار و 934 كه‌س به‌رزبوویه‌وه و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش، گه‌یشته 24 هه‌زار و 811 حاڵه‌ت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور له لێدوانێكدا كه له ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران‌دا بڵاوكرایه‌وه، ئاشكرایكرد: له 24 كاتژمێری رابردوودا له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، 122 كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كیانوش جیهانپور باسی له‌وه‌كرد كه به‌وشێوه‌یه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ هه‌زار و 934 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌زار و 762 كه‌سی دیكه‌ش، تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشبوون بۆ 24 هه‌زار و 811 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران باسی له‌وه‌شكردووه كه تا ئێستا، هه‌شت هه‌زار و 913 كه‌س له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان و له‌میانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه له پێنجی ئاداردا له وڵاته‌كه‌یان ده‌ستی پێكراوه، 41 ملیۆن كه‌س به پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كاندا تێپه‌ڕیون.